یه‌په‌ژه‌: عه‌فرین ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان

فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌ژه‌ له‌ عه‌فرین، ڕایگه‌یاند به‌ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ بۆ ئێوه‌ش ده‌كه‌ن ڕۆحی به‌رخۆدانی كۆبانی له‌ عه‌فرین ده‌پارێزن.

فه‌رمانداره‌تیی عه‌فرینی یه‌په‌ژه‌ ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كه‌ به‌ «به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م» ناوده‌برێت، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ماوه‌ی ٦ ڕۆژه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان له‌ سه‌رانسه‌ری سنووری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌. له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌ دڕندانه‌ییه‌كان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ و گه‌له‌كه‌مان له‌ عه‌فرین به‌ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ و به‌رخۆدانێكی مێژوویی وه‌ڵامی تووند ده‌ده‌نه‌وه‌.

یه‌په‌ژه‌ ڕایگه‌یاند: «عه‌فرین بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان.»

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌: له‌ ٥ ڕۆژی ڕابردوودا له‌ شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی شه‌را، بلبلێ، مابه‌تا، جندرێس، شیێ، ڕاجۆ، شێراوا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی، تانك و تۆپ به‌شێوه‌یه‌كی تێرۆریستانه‌ هێرشی ئه‌نجامدا. ویستی بێته‌ نێو عه‌فرینه‌وه‌، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به‌ تووندی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان تێكشكاند.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا‌ هاتووه‌: «هێزه‌كانمان به‌ وره‌یه‌كی به‌رز له‌ ته‌ك دایكان كه‌ هێزی پاراستنی جه‌وهه‌رین، هێزه‌كانی ئاساییش و گه‌له‌كه‌مان له‌ عه‌فرین هاوشانی یه‌كتر خاكی عه‌فرین ده‌پارێزن و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌ پیشان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ وه‌ك یه‌په‌ژه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا كۆتایی خاك و گه‌له‌كه‌مان بپارێزین. به‌ڵێنه‌كه‌مان ده‌بێته‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و هه‌ڵوێستمان ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنی به‌رخۆدان.»

دیمه‌نی ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌په‌ژه‌ «بۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له‌ عه‌فرین:

ش. م