ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌ژێر ناوی گرووپی جیا جیا له عه‌فرین ساز ده‌كرێن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، هۆشداری دا.
یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه له چالاكییه‌كانی به‌شێك له‌و گرووپانه ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی توركیا هه‌یه. یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك یه‌په‌گه چالاكیی شه‌ڕڤانانی خۆیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی www.ypgrojava.org بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
«كرده‌وه نامرۆڤایهتییهكان كه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌م دواییانه‌دا زیادیان كردووه. به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌م ئه‌م گرووپانه و هه‌م چه‌ند گرووپێكی دیكه له‌ژێر ناوی جیاجیا له عه‌فرین چالاكی ده‌كه‌ن و چالاكییه‌كانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. جگه له‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن هه‌ندێك له‌و گرووپانه په‌یوه‌ندییان به هه‌واڵگریی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه هه‌یه، له ڕێ و ڕێبازهكانیشیانهوه مرۆڤ تێده‌گات كه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌م شێوه‌یه له ئارادا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه مافی گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هه‌یه چالاكی بكه‌ن به ڕێبازی ڕه‌وا له‌پێناو كۆتاییهێنان به داگیركاریی تورك و چه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان.
ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه خاوه‌نداره‌تی له هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و ئه‌و چالاكییانه‌ش كه ئێمه ده‌یانكه‌ین له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆمان (www.ypgrojava.org) بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. جگه له‌مه، هه‌ر چالاكییه‌كی دیكه كه به ناوی ئێمه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه چالاكیی ئێمه نین.»
s.m