ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانی ئینته‌رناسیۆنالیست شاهین قه‌ره‌چۆخ (فه‌رید مهدجاهد) كه خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسایه و به‌شدار بووه له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له دێره‌زۆر، ڕۆژی ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین شه‌هید بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «له ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر له گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین له نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕی سه‌خت ڕوویدا. له كاتی شه‌ڕدا شه‌ڕڤانێكی ئینته‌رناسیۆنالی ئێمه به ناوی شاهین قه‌ره‌چۆخ (فه‌رید مهدجاهد) كه خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسایه قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه.»
یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هید شاهین قه‌ره‌چۆخ ڕایگه‌یاندووه: «شۆڕشی ڕۆژاڤامان كه له به‌رانبه‌ر داعش پێشكه‌وت، بوو به مه‌یدانی ئازادیی شۆڕشی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی خاوه‌نداره‌تییان لێ كرد. ئه‌مڕۆ سه‌دان هاوڕێی ئینته‌رناسیۆنالیستی ئێمه هه‌ن كه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گه‌وره‌وه به‌شدارن له شه‌ڕی به‌رخۆدانی ئێمه. هاڕێی ئینته‌رناسیۆنالیستی ئێمه شاهین قه‌ره‌چۆخ (فه‌رید مهدجاهد) كه ویستی ببێته به‌شێك له به‌رخۆدانی مێژوویی به به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گه‌وره و به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری كردووه. هاوڕێی شه‌هیدمان له ماوه‌یه‌كی كورتدا كه له شۆڕشی ڕۆژاڤادا بووه، واتای به یه‌كبوونی گه‌ل و تێكۆشانی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌وهه‌ره‌كه‌ی كه به‌ها گه‌وره‌كانی مرۆڤایه‌تین به‌خشیوه و خاوه‌نداره‌تی لێ كردووه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌و ئه‌زموونه‌ی وه‌ریگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێ بكات، خۆی فیدا كردووه. هاوڕێ شاهین هه‌تا ساته‌كانی شه‌هیدبوونی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆی گرتووه به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێی كردووه. به هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی خۆی بووه‌ته نموونه‌ی تێكۆشه‌ر بۆ هاوڕێ ئینتهرناسیۆنالهكانی.»
«ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێی شه‌هیدمان قه‌ره‌چۆخ و هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. به‌ڵێنی درێژه‌دان به شه‌ڕی به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر تێرۆریزم و ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به تێرۆریزم ده‌كه‌ن، دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.»
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان:
ناسناو: شاهین قه‌ره‌چۆخ
ناو و پاشناو: فه‌رید مهدجاهد
ناوی دایك: لاورێت
ناوی باوك: سالیم
شوێنی له‌دایكبوون: فه‌ڕه‌نسا - مارسیلیا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێره‌زۆر - ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٤ی ڕه‌زبه‌ر
s.m