یه‌په‌گه شه‌هیدبوونی ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ڕاگه‌یاند
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٤ شه‌ڕڤانیان له ڕۆژانی ١١-١٢ی ئهیلوول\٢٠-٢١ی خه‌رمانان شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٤ شه‌ڕڤانیان له ڕۆژانی ١١-١٢ی ئهیلوول\٢٠-٢١ی خه‌رمانان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٤ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له ١١-١٢ی ئهیلوول\٢٠-٢١ی خه‌رمانان شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕۆژی ١١ی ئهیلوول\٢٠ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی ته‌بقا ٣ هه‌ڤاڵی ژن له كاتێكدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵێكی دیكه‌مان به‌هۆی نه‌خۆشی ژیانی له‌ده‌ستدا.»
«ئێمه به ڕێزدارییه‌وه یادی ئه‌و ٣ هه‌ڤاڵه‌ی خۆمان كه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هه‌ڤاڵێكمان كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه شه‌هید بوون، ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدان كه ئازادی بوو، به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»
له‌نێو ئه‌و ٣ ژنهشهڕڤانهی یه‌په‌گه كه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ شه‌هید بوون، ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه كه ئه‌مه ناسنامه‌كه‌یه‌تی:
ناسناو: بێریتان نوودا
ناو و پاشناو: ڕازیه كهچارۆنی
ناوی دایك: كوبار
ناوی باوك: یوسف
شوێنی له‌دایكبوون: مهحلهمی (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ته‌بقا - ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨
s.m