ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین، چالاكیی یه‌كینه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه.
یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد له چالاكییه‌كی هێزه‌كانیان له‌نێوان گوندی كه‌فه‌ر نه‌بۆ و گوندی به‌راد-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین دژی بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه، ٢ چه‌ته كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی شه‌ڕڤانان ڕایگه‌یاند: «له ڕێكه‌وتی ١٨ی ئهیلوول\٢٧ی خه‌رمانان له‌نێوان گونده‌كانی كه‌فه‌ر نه‌بۆ و به‌راد-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه كرایه ئامانج. له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
s.m