یه‌په‌گه له ٤ ناوچه‌ی عه‌فرین له داگیركه‌رانی دا
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كانی جندرێس، ڕاجۆ، ماباتا و شه‌را-ی سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین له دژی داگیركه‌ران چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكییانه‌دا زۆر چه‌ته كوژران.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كانی جندرێس، ڕاجۆ، ماباتا و شه‌را-ی سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین له دژی داگیركه‌ران چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكییانه‌دا زۆر چه‌ته كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه یه‌په‌گه له ١٢ی ئهیلوول\٢١ی خه‌رماناندا له ٤ شوێن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر.
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
«له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له عه‌فرین، هێزه‌كانمان له به‌رانبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی زنجیره‌یه‌ك چالاكیی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا. ئه‌نجامی چالاكییه‌كان له ناوچه‌كانی جندرێس، ڕاجۆ، ماباتا و شه‌را وه‌هایه:
١. له ١٢ی ئهیلوول\٢١ی خه‌رماناندا، یه‌كینه‌كانمان له به‌رانبه‌ر بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوه‌ندی شاری جندرێس چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له ئه‌نجامی پێكدادانی ڕووبه‌ڕوودا ٦ چه‌ته بریندار بوون كه له‌ناویاندا سه‌ربازێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌یه.
٢. له هه‌مان ڕێكهوتدا، یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی ئۆمهرای سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتا له به‌رانبه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و ٢ چه‌ته كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
٣. یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی به‌ربه‌ن-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی سه‌ر به گرووپی فه‌یله‌قی شام چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیرا كه له جۆری AK-47 بوو.
٤. له هه‌مان ڕۆژدا یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی زهیتوونهكی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له به‌رانبه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی چالاكییه‌كه زانیاری ڕوون ده‌ستنه‌كه‌وت.»
چه‌ته‌یه‌كی ئیتاڵی ده‌ستگیركرا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی یه‌په‌گه، به ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت چه‌ته‌یه‌كی ئیتاڵی ده‌ستگیركراوه كه به‌رپرسێكی پله‌به‌رزه. پێشبینی ده‌كرێت دواتر یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زانیاری ڕوون بڵاوبكاته‌وه.
s.m