ناوەندى راگەیاندنى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەبارەى چالاکییەکانى رۆژی ٣٠ى ئاب و ١ى ئەیلولی ٢٠١٨ەوە لە شەرا، شێراوا و ناوەندى عەفرین لە دژى گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
بەپێى راگەیاندراوەکەى یەپەگە، رۆژی ٣٠ى ئابی ٢٠١٨ تاوەکو ١ى ئەیلویلی ٢٠١٨ شەڕڤانان ٣ چالاکیى جیاجیایان لە عەفرین لەدژى چەتە داگیرکەرەکانى تورکیا ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە "لەو چالاکییانەدا گورزی قورس لە چەتەکان و دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر دراوە".
دەقی راگەیاندراوەکەى یەپەگە
"یەکینەیەکەمان رۆژی ٣٠ى ئابی ٢٠١٨ لە نێوان گوندی قتمە و قەستەڵ جندۆ لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆسەیەکیان بۆ گروپەکێک لە چەتەکانى گروپى عاسیفە شیمال دانا. لەو چالاکییەدا چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون، بەڵام بە روونی ژمارەى چەتە کوژراو و بریندارەکان دیار نییە.
رۆژی ٣١ى ئابی ٢٠١٨ یەکینەیەکى ترمان لە دژى ئۆپراسیۆنی سوپاى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى لە ناوچەى شێراوا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون.
هەروەها رۆژی ١ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە ناوەندی عەفرین لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانی چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لە دژى گروپێک چەتە بوو کە لە دەورییەدا بوون. بەهۆی ئەو چالاکییەوە ٣ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون".
ر.م