چەتەکانی تورکیا کەسێکیان بەدوای ئۆتۆمبێڵەوە راکێشا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان بەناوی خەلیل حوسنی بە پشتی ئۆتۆمبێڵێکەوە بەستەوە و دواتر لەسەر زەوی ڕایانکێشا.
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان بەناوی خەلیل حوسنی بە پشتی ئۆتۆمبێڵێکەوە بەستەوە و دواتر لەسەر زەوی ڕایانکێشا.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامن لەسەر تاوانی دژی مرۆڤایەتی. ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە گوندی میرکان چەتەکانی گروپی ئەلشامیە، کەسێکیان بەناوی خەلیل حوسنی بە پشتی ئۆتۆمبێڵێکەوە بەستوەتەوە و دواتر تا ناوچەی مابەتا لەسەر زەوی رایانکێشاوە.
شێخۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەو کردەوە نامرۆڤانانە بە فەرمانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێن و دەوڵەتی تورک دەیەویت بەم شێوەیە خەڵكی ناوچەکە کۆچبەر بکات.
بەپێێ زانیاریەکان، چەتەکانی ئەلهەمزە ژنێکیشیان بە ناوی خەزال سەکما لە گوندی باسوفان دەستگیرکردووە و لە زیندانی ئیسکا زیندانیکراوە.
ف.ق