بە هاوکاری داگیرکەری تورک ١٢ داعشی لە زیندانی عەفرینی داگیرکراو هەڵاتن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ١٢ چەتەی داعش لە زیندانێکی ژێردەستی چەتەکانی داگیرکەری تورک لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو بە هاوکاری چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵاتوون.

١٢ چەتەی داعش لە زیندانێکی ژێردەستی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی بولبول لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو هەڵاتوون، بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ داعشەکان بە هاوکاری ڕاستەوخۆی چەتەکانی داگیرکەری تورک هەڵاتوون.

ناوچە داگیرکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بوونەتە ژینگەیەکی ئارام بۆ چەتەکانی داعش.

ئەمە حاڵەتی یەکەم نییە، سەرەتای ساڵی ڕابردوو، ٢٠ چەتەی داعش لە زیندانی ڕاجو لە باکووری حەلەبی داگیرکراو، بە هاوکاری بەرپرسانی زیندانەکە هەڵاتن، ئەوەش لە بەرامبەر ١٠٠٠-٣٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر هەر داعشێک، تەنانەت بۆ هەندێکیان گەیشتۆتە ١٠ هەزار دۆلار، تا بتوانن هەڵبێن.