بۆ شەهید محەمەد سلێمان ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن مەراسیمێک بەڕێوەچوو

گەل و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان بەشداری پرسەی شەهید محەمەد سلێمان بوون.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی قامیشلۆ مەراسیمی پرسەی شەهید محەمەد سلێمان ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە چوارڕێانی ئازادی بەڕێوە برد. لە مەراسیمەکەدا سەدان پێکهاتەی کورد، عەرەب، سووری و نوێنەری پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی ئیدارەی خۆسەر ئامادەبوون.

شەڕڤان محەمەد سلێمان لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی تل مەعرووف شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدانی تربەسپی، نورەدین شاکر، سەرنجی بۆ گرنگی گیان فیداییانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشا لە گەیشتن بە ئامانجی شۆڕشەکەیان و گەیشتن بە دەستکەوتەکان و تێکشکاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک .

"ئێمە بۆ بەرخۆدان و پاراستن خاون بڕیارین "

ئەندامی مەجلیسی پەیوەندییەکانی قەسەدە محەمەد زێدان ڕایگەیاند، قەسەدە پابەندە بە پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دژی هەموو هێرشەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گەلانی هەرێمەکە بەرخۆدان دەکات.

"دەوڵەتی تورک هیچ پێوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە"

 

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، هۆگر محەمەد، ئیدیعای دەسەڵاتدارانی تورکی سەبارەت  بە ئیسلامییەتی ئەو دەسەڵاتە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە دوورن لە ئایینی ئیسلام.

هاوسەرۆکی پەیەدە لە تربەسپی هەدیە شەمۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژەپێدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو گەلەی بڕوایان بە بیرۆکەکانی هەیە.

ئەندامی کۆنگرەی ستار مەدیا خەلیل، جیاکردنەوەی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گەڵ هەرێمەکانی تری سوریا بەرخۆدانی لە دژی هەموو هێرشەکان و یەکگرتوویی پێکهاتەکانیە.

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی بڕوانامەی شەهید و ڕادەستکردنی بە بنەماڵەکەی کۆتایی هات.