بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان بالۆنیان فراند
هونەرمەند و خوێندکارانی قامشلۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
هونەرمەند و خوێندکارانی قامشلۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە تەواوی جیهان چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەردەوامە.
ئەندامانی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا، ئەندامانی ناوەندی چاند و هونەری ئارام تیگران لە ڕیمێلان و ٤٠٠ خوێندکار لە پارکی ڕیمێلان کۆبوونەوە و بە چالاکییەک پێشگیرییان لە هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی کێشەی کورد" کرد.
لەو چالاکییەکەدا وێنەیەکی گەورەی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە ٩٩ بەش پێکهاتووە، بەرزکرایەوە و ئەوە بالۆنانەی کە لەسەریان نوسرابوو"ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" فڕێندران.
ئەندامی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا، سمکۆ جودی قسەی کرد و وتی: "ئێمە لەڕێگەی ئەم چالاکییەوە پشگیری خۆمان بۆ هەنگاوی جیهانی "ئازادی ڕێبەر عەبدۆڵلا ئۆجالان و چارەسەری بۆ کێشەی کورد" ڕادەگەیەنین".