بەرخۆدانی بەنداوی تشرین؛ سێ مانگ لە تێکۆشان و بڕیارداری

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە بووە هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین. گەل ماوەی سێ مانگە بە بڕیاردارییەوە لە دژی ئەو هێرشانە وەستاوەتەوە و لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان.

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین

لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دوای بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرینینان دەستپێکردووە.

ئامانجی بەرخۆدانی ئێشکگری گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لەو ماوەیەدا بە بەرفراوانی و دڕندایەتییەوە لەسەر گەلی ئێشكگری بەنداوەکە بەردەوام بوو.

چالاکی ئێشکگری بەشێوەی نۆرەی ئەنجام دەدرێت، هەر جارە و بەشێک لە گەلی کانتۆن و چەند شارێک ئێشكگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین وەردەگرن. ماوەی سێ مانگە بەنداوی تشرین بووە بە قەڵایەک لە بەرخۆدان و بەڕێوەبردنی ژیان لە چوارچێوەیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا.

گەل کە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان، لە ٤ی نیسان ساڵڕۆژی ٧٦ـەمینی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی بەردەوامیدان بە بەرخۆدانیان دووپات کردەوە و لەسەر بەنداوەکە ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.

لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ئێشکگری بەرخۆداندان کەسانی سڤیلن، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک هێرشییان لە دژی ئەنجام دەدەن. بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.