چادرێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید ئۆمەر مەتر لە تل تەمر کرایەوە
لە ناوچەی تل تەمری سەر بە کانتۆنی هەسەکە چادرێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید عومەر محەمەد مەتەر شەڕڤانی شەهیدی هێزەکانی قەسەدە کرایەوە.
لە ناوچەی تل تەمری سەر بە کانتۆنی هەسەکە چادرێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید عومەر محەمەد مەتەر شەڕڤانی شەهیدی هێزەکانی قەسەدە کرایەوە.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) عومەر محەمەد مەتەر لە ٧ی تیشرینی دووەم لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی سەربازی خۆی لە تل تەمر شەهید بوو.
خێمەی سەرەخۆشی لە گەڕەکی قەوس و لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە کرایەوە، خەلکی ناوچەکە بۆ سەرەخۆشی ڕوویان کردە خێمەکە.
دوای ڕێزلێنان، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تل تەمر، ئەحمەد هەمو حەسەن وتارێکی پێشکەش کرد. حەسەن پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد و بەڵێنیدا کە تا ئەو کاتەی کە داگیر کەری لە ناو دەچێت و سەقامگیری ناچەکە مسۆگەر دەکرێت، لەسەر ڕێگای شەهیدان بەردەوام دەبین و تێکۆشان دەکەن.
هەروەها فەرماندەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر ڕۆنات تیربەسپییش سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکە کرد و وتی: "ئەمڕۆ لەژێر خێمەی شەرەف و شکۆمەندی کۆبووینەتەوە، لە سایەی سەری فیداکاری شەهید عومەر و هەموو شەهیدانی ئازادی بنەمالەو مناڵەکانمان لە ئارامیدا دەژین".
پرسەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.