داگیرکەران زرگان و تەل تەمریان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک گوندی زرگان و تەل تەرمی کانتۆنی حەسەکەی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک گوندی زرگان و تەل تەرمی کانتۆنی حەسەکەی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەپێی کاتژمێری ناوچەکە، ١٢:٣٠، گوندی ئەسەدیە و نوێهاتی ناوچەی زرگانی سەر بە حەسەکەی تۆپباران کرد. لەبارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بەدەست نەهێنراوە.
هەروەها کاتژمێر ١١:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندی شێخ عەلی باکوری تەل تەمر تۆپباران کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش گوندی ئوم خێری باشوری رۆژئاوای تەل تەمر تۆپباران کرابوو.
ف.ق