دامەزراوەی ئاوی خواردنەوە کارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزارکرد
دامەزراوەی ئاوی خواردنەوە بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر وێستگەی ئاو شەرمەزار کرد.
دامەزراوەی ئاوی خواردنەوە بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر وێستگەی ئاو شەرمەزار کرد.
دوێنێ شەو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی شێخلەرەی سەروو وێستگەی ئاوی خواردنەوەی کۆبانێ و دەوروبەری بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا وێستگەکە بە تەواوەتی لە کار کەوت.
دەربارەی هێرشەکە، دامەزراوەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی فورات لەبەردەم بینای دامەزراوەکە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، هاوسەرۆکی دامەزراوەکە زۆزان مەحمود ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکە بە ئامانجی ئەوەی گەل لە بەرخۆدان دووربخاتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی بەئامانجگرتنی وێستگەی ئاوی کۆبانێ ٢٠٠ هەزار کەس بێ ئاو بوون و ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگە.
بانگەواز لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بەرامبەر هێرشەکان ئەرکی ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لەکۆتاییدا تاوانەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن.