بە هەزاران کەس لە دانیشتووانانی عەفرین و شەهبا لە بەردەم گوندی تیل قەرەحی شەهبای کۆبوونەوە و بە پێشەنگایەتی تەڤ-دەم ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
جەماوەرەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ڕێبەری نەتەوەیی" و بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەڕەو کەمپی سەردەم ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە کەمپی سەردم شەهیدان بە خۆلەکێک بێدەنگی بیرهێنرانەوە. پاشان حوسەین ویلۆ بە ناوی تەڤ-دەم و بە ناوی دەستپێشخەری گەل شازییە ئیبراهیم قسەی کرد.
خۆپیشاندەران گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: "ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە ئێمە وەک گەلی کورد هەمیشە وەک ئەڵقەیەکی ئاگرین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دەبین".