دانیشتووانی هه‌رێمی فورات خاوه‌ندارییان له ژنانی رۆژهه‌ڵات كرد
له هه‌رێمی فورات به سه‌دان كه‌س خاوه‌ندارییان له به‌رخودانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.
له هه‌رێمی فورات به سه‌دان كه‌س خاوه‌ندارییان له به‌رخودانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.
له هه‌رێمی فورات به سه‌دان هاوڵاتی رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و خاوه‌ندارییان بۆ به‌رخودانی ژنانی رۆژڵات ده‌ربڕی. خۆپیشاندانه‌كان، له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یه‌كێتی ژنانی گه‌نجی هه‌رێمی فورات رێكخرا. خۆپیشاندانه‌كه له گۆڕه‌پانی شه‌هید عه‌گیدی ناوه‌ڕاستی شاری كۆبانێ ده‌ستیپێكرد. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا پلاكارد به نوسراوی "به پێشه‌نگایه‌تی ژنان ئێمه بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تێكده‌شكێنین"، " ژن هێمای ئازادین، به كولتوری ژنان خائینه‌كان شكست ده‌ده‌ین" به‌رزكرانه‌وه و دروشمی "ئازادی بۆ ژنان" به‌رزكرایه‌وه.
له گۆره‌پانی ژنی ئازاد، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕیی سوریا و یه‌كێتی ژنانی گه‌نج له هه‌رێمی فورات هه‌بوون محه‌مه‌د شه‌هید ئارین میركانی به بیرهێنایه‌وه و به‌م جۆره دووا: " وه‌ك ئه‌مڕۆ، شه‌هید ئارین میركان كه له پێناو ئارامی و ئاسایشی ئێمه‌دا ژیانی خۆی به‌خت كرد". هه‌بوون باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و چیرۆكه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه و به پێشه‌نگایه‌تی ژنان گه‌ل بێده‌نگی ده‌شكێنن و له دژی حكومه‌تی فاشیست ده‌وه‌ستنه‌وه.
هه‌بوون پشتگیری ژنانی رۆژئاوای بۆ ژنانی رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ر شه‌هیدێكی رۆژهه‌ڵات شه‌هیدی رۆژئاواشه و وتی، " هه‌ر ژنێك له‌وێ هاواری ئازادی ده‌كات، ئێمه‌ش ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی".
هـ . ب