دانیشتووانی هەرێمی فورات دژی هێرشکردنە سەر ناوەندی گەنجان ڕژانە گۆڕەپانەکان

سەدان دانیشتووی هەرێمی فورات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشکردنە سەر ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مەنبەج، ڕژانە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن. تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە".

دوێنێ لە شاری مەنبەج، مەجلیسی ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ کرایە ئامانج و تەقینەوە ڕوویدا. لە ئەنجامدا، بریندار و زیانی مادی لێ کەوتەوە. ئەمڕۆ سەدان دانیشتووی هەرێمی فورات دژی ئەم هێرشە هاتنە گۆڕەپانەکان.

ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد دەستی پێ کرد تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا، درووشـمی "بژی بەرخۆدانی گەنجان" و "بەڵێنمان تۆڵەکردنەوەیە" بەرزکرانەوە.

"ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆین"

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی شۆڕش، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزش، ئەحمەد دەروێش، گوتی: "دوێنێ لە کۆبانێ، ئەمڕۆش لە مەنبەج، دوژمن لە گەنجانی ڕێبەر ئاپۆ دەترسێت. ئەمڕۆ دەوڵەتی فاشیست بێ پچڕان هێرش دەکاتە سەرمان. بەڵام ئێمە وەک تەڤگەری گەنجان دەڵێین "با دوژمن ڕووبەڕوو بێتە پێشمان"، ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆین، ئێمە سەردەکەوین. بێدەنگ نابین و تۆڵە دەکەینەوە. چۆن داعشمان شکاند، ئەردۆگان و هاوکارەکانیشی دەشکێنین. با گەلەکەمان بزانێت، گەنجان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە".

ڕێپێوان بە بەرزکردنەوە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی گەنجان" کۆتایی هات.