داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنی لە حەسەکە گرتە ئەستۆ
چەتەکانی داعش ڕفاندن و کوشتنی سەعیدە فەیسەڵ هاوسەرۆکی مەجلسی شارۆچکەی تل شەعیر-ی دەشیشە و جێگرەکەی هندێ لەتیف-ی گرتە ئەستۆی خۆی.
چەتەکانی داعش ڕفاندن و کوشتنی سەعیدە فەیسەڵ هاوسەرۆکی مەجلسی شارۆچکەی تل شەعیر-ی دەشیشە و جێگرەکەی هندێ لەتیف-ی گرتە ئەستۆی خۆی.
چەتەکانی داعش، کوشتنی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی تل شەعیری سەربە حەسەکە و جێگرەکەیان لە ئەستۆ گرت.
شەوی هەینی ڕابردوو، سەعیدە فەیسال هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی تل شەعیر و جێگرەکەی هندێ لەتیف، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندران و دواتر کوژران، ئەمڕۆ چەتەکانی داعش، بەرپرسیارێتی ئەم کردەوە دڕندانەیەیان لە ئەستۆ گرت.
ک-ش