ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به قورسی زرگان بۆردومان ده‌كات
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی زرگانی كانتۆنی حه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی قورس بۆردومان ده‌كات. راگه‌یه‌نرا كه بۆردومانه‌كه ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی زرگانی كانتۆنی حه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی قورس بۆردومان ده‌كات. راگه‌یه‌نرا كه بۆردومانه‌كه ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٥ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٢٠:٥٠ و دواتر گوندی ئه‌سه‌دیه‌ی له باكوری زرگانه‌وه ده‌ستی به بۆردومان كرد.
دواتریش گوندی ئهلبۆبی ناوه‌ندی ناوچه‌ی زرگان، گونده‌كانی خربه‌ت شه‌عیر، بنجه و تل وه‌رده بۆردومان كران.
فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له زرگان راینگه‌یاند، زیاتر له ١٠٠ تۆپی هاوه‌ن و كاتیوشا ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كراون و ٦٥ تۆپ به‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌كه كه‌وتوون.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ماڵی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه كه‌وتووه. هه‌روه‌ها بینای شاره‌وانی گه‌لی زرگان و ئاشی سهفارینیشش بۆردومان كراون.
له ٦ی تشرینی یه‌كه‌م به كاتی هه‌رێمه‌كه له كاتژمێر ١٢:٠٠شدا ناوه‌ندی ناوچه‌ی زرگان و ده‌شتاییه‌كان له باكور و باشوری ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ بۆردومان كرانه‌وه.
هـ . ب