دەسەلاتی دیمەشق ٢١ کەسی لە سوەیدا ئازاد کرد

٢١ کەس کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە زیندانی کرابوون، ئازاد کران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی دیمەشق ئەو ٢١ کەسەی ئازاد کرد کە ڕۆژی شەممە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنگرەی تەماسوق لە خاڵی پشکنینی حومس دەستبەسەرکرابوون.

بە پێی سۆهر لە ئەندامانی پارتی ئینتیمای نیشتمانی دیموکراتی کە لە پارێزگای سوەیدا چالاکە، ٢١ کەس لە لایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە دەستبەسەرکرابوون، ژمارەیەک لەوانە ژن بوون، دوای ١٧ کاتژمێر ئازاد کران.

سۆهر ئاماژەی بەوەدا ٢١ ئەندامی پارتەکە ڕۆژی شەممە لە خاڵێکی پشکنین لە حومس دەستبەسەرکران، دوای ١٧ کاتژمێر ئازاد کران.

ئەندامانی پارتەکە کاتێک دەڕۆشتنە پارێزگای ڕەقە بۆ ئەوەی بەشداری چالاکییەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی ببن، دەستبەسەر کران.

سۆهر ئاماژەی بەوەدا لەو کەسانەی کە دەستبەسەرکران، سەرۆکی پارتی ناوبرا هەیە و بە کەفالەت ئازاد کراوە. سۆهر ئاماژەی بەوەش کردووە لە یەکێک لە گرتە ڤیدۆیەکاندا دەستبەسەرکراوێک باسی ئەشکەنجەدانی کردووە و لەسەر جەستەی شوێنی برینی ئەشکەنجەدان هەیە.

بە پێی سۆهر ئەوکەسانەی ئازاد کراون بەشداری کۆنگرەی تەماسوک بووبوون لە ٢٢ی ئادار لە دیمەشق ئەنجام درابوو و گوتی: "ئەوکەسانە کاتێک دەڕۆشتن بۆ پارێزگای ڕەقە بۆ ئەوەی بەشداری چالاکیییەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی ببن، دەستبەسەرکرابوون."

لە دیمەشق بە بەشداربوونی مەسەدە و گروپێک پارتی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان بونیاتنانی 'هاوپەیمانی هاووڵاتیبوونی یەکسانی سووریا (تەماسوق)'یان ڕاگەیاند بوو.