'دەستەکەوتەکانی شۆڕش لە لایەن ژنەوە بەدەستهێنران و پارێزران'

ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە گەڕەکەی غەربی قامیشلۆ، شیرین یوسف ئاشکرایکرد لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا بڕیارداری تێکۆشانی ژن بەهێزتربووە و وتی: "دەستەکەوتەکانی شۆڕش لە لایەن ژنەوە بەدەستهێنران و پارێزران."

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە گەڕەکەی غەربی قامیشلۆ، شیرین یوسف بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و باسی لەوەکرد لە پێش شۆڕشدا لەبەرئەوەی ڕێکخستنەکانی ژن نەبوون، ژنان تەنها لە چوارچێوەی ماڵدارییدا کارییان دەکرد و وتی: "لەو سەردەمەدا دووربووین لە ڕێکخستنەوە. بە هاتنە ئارای شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە ئیدی گەل دەرکەوتنە گۆڕەپانە ژیانییەکان و ئاڵای شۆڕشیان بەرزکردەوە. بۆ پاراستن و گەورەکردنی شۆڕش گەل هەموو کات بەخەبەربوو."

لە درێژەی قسەکانیدا شیرین یوسف باسی لەوەکرد لەو کاتەوە بەشداری خەباتی کۆنگرە ستار بووە  و ئاوا بەردەوام بوو لە قسەکانی: "بۆ ناسینی حەقیقەتی خۆم و هێزی خۆم بەشداری خەبات بووم و بەشداربووم لە دامەزراندی کۆمین و ماڵاندا. بۆ بەرفراوانکردنی خەباتەکەم سەردانی ماڵانم  کرد و گوێم لە داواکارییەکانیان دەگرت. ئیدی وردە وردە ئەو خەباتەی دەستمان پێدەکرد دەردەکەوت و دەچووە ناو گەلەوە."

'شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ژنان بوو بە ڕێگەی ڕووناکی'

هەر لە قسەکانیدا شیرین یوسف باسی لە بەشداربوونی لە پەرەوەردەکانی کۆنگرە ستار کرد و وتی: "لەو سەردەمەدا خولی پەرەوەردەی دەکرایەوە، دەمویست بەشداری ئەو خولانە ببم،بەڵام هەمیشە بەخۆم دەگوت منداڵەکانم لەماڵەوە پێویستی زیاترییان پێمە، بەڵام لە کۆتاییدا دەرفەتی بەشداری خولێکی ١٥ ڕۆژەی پەرەوەردەیم بۆ ڕەخسا، لە پەرەوەردەکەدا توانای شارەواوی خەباتی خۆم بۆ دەرکەوت. شۆڕشی ١٩ی تەمموز کاریگەری لەسەر گۆڕینی کەسێتی هەزاران ژن دانا و لەمڕۆشدا ئەنجامی ئەو کاریگەرییانە دیارن. ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا لە خەباتدان. لەمرۆدا دەستکەوتانی شۆڕش بە خەباتی ژن بەدەستدەهێنرێت و پارێزگارییان لێ دەکرێت. لەبەرئەوەیە شۆڕشی ١٩ی تەمموز بووە بە ڕێگەی ڕووناکی بۆ هەموو ژنان."