دەولەتی تورک جارێکی تر منبجی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر هێرشی کردە سەر منبج. دەستنیشان کرا کە لە گەڕەکی خاسانیەی شارەکە ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و راگەیەندرا کە لە هێڕشەکەدا شەهید هەیە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای ئەوەی سەرلەبەیانی هێرشی کردە سەر گوندی بۆخازی منبج، ئەم جارە لە گەرەکی خاسانیەی نزیکی خاچەڕێی شەمسییەی منبج ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج. ڕاگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا شەهید هەیە.

دەولەتی تورک بەگوێرەی کاتی ناوخۆیی کاتژمێر ٩:٠٠ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر هێرشی کردە سەر کرێکارانی زەیتون و گۆندنشینێک بە ناوی محەمەد حەمید شێخۆ بریندار بوو بوو.