دەوڵەتی تورک لە حەلەب و حومس ٣ کەسی ڕفاند و داوای فیدیەی کرد

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ کەسیان لە حەلەب و حومس ڕفاند و داوای فیدیەیان لە بنەماڵەکانیان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەتەکانی پۆلیسی سەربازی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری ئەعزازی داگیرکراو لە چەند ڕۆژی دواییدا هاوڵاتییەکی خەڵکی حەلەبیان ڕفاند کە دەوڵەتی تورک بەزۆر لە گوندەواری باکوری حەلەب نیشتەجێی کردبوو، هەروەها دەست بەسەر پارەکەیدا گیرا. بەپێی زانیارییەکان چوونە نێو خاکی تورکیا بە ڕێگەی قاچاغ کراوەتە پاساوی ڕفاندنەکەی.

چەتەکانی جەبهە ئەلشامیە لە گوندی سیجۆی سەر بە ئەعزاز ٣ کەسی خەڵکی حەلەب و حومسیان ڕفاند کە لە تورکیاوە بە زۆر گواستراونەتەوە بۆ سوریا، لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای فیدیەیان لە بنەماڵەکانیان کردووە.