دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆگایەکی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی سێرینی کۆبانی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆیەکانەوە دەستکەوتوون، فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کۆگای ئامێرەکانی لە قەزای سێرین لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکە بەدەست نەگەیشتووە.

لە ماوەی ٢٧ کاتژمێردا ئەمە حەوتەمین هێرشی دەوڵەتی تورکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی پێشوودا ٣ هاووڵاتی شەهید و ٨ کەسی تریش بریندار بوون.

لە ٤ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ڕێباز و شێوازی جیاواز، بە فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاد کردووە.