دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێراوا بۆردومان دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر گوندەکانی مەیاس و برج قاس لە ناوچەى شێراوای کانتۆنی عەفرین.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان لە کاتژمێر ٠٨:٤٥ بە کاتی ناوچەکە دەستیپێکردووە. هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی مەیاس و برج قاس بووە لە ناوچەى شێراوی عەفرین، بەڵام تا ئێستا لەبارەی زیانی بۆردومانەکانەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

دەوڵەتی تورک لەم هەفتانەى دوایدا هێرشەکانی بۆ سەر عەین عیسا، تل تەمر و کانتۆنی عەفرین زیاتر کردووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەو هێرشانەدا هاووڵاتییانی مەدەنی و کامپە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج و تاوانی گەورەی شەڕ ئەنجام دەدات.

لە ٤ی ئاب دا لە گوندی سەفاوییە لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە خێزانێک، کە پێکهاتبوون لە باوک و ٣ منداڵی پێکەوە کۆمەڵکوژکران و دایک و منداڵەکانی تری ئەو خێزانەش بریندار کران.

ژ.ت