دەوڵەتی تورکی داگیرکەری عەفرین و شەهبای بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن چەندین گوندی شەهبا و عەفرینی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن چەندین گوندی شەهبا و عەفرینی بۆردومان کرد.
کاتژمێر ٢٣:٠٠ بەکاتی ناوخۆیی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێخ عیسا و هربلی سەر بە شەهبا و گوندەکانی عاقیب و بێنێی-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین بۆردومان کرد.
هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی ئەو هێرش و بۆردومانانەوە بەدەست نەگەیشتوون.
پێش ئەو هێرشانەش، لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٠:٣٠دا گوندی شوارخا-ی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین بە قورسی بۆرومان کرابوو.
ژ.ت