فەرماندەیی یەپەگە و یەپەژە پەیامێکیان بۆ شۆڕشگێڕانی میانمار بڵاوکردەوە

فەرماندەیی یەپەگە-یەپەژە:" ئێمە پەیامی ئێوە کە هاوبەشی ئازارەکانمان و پاڵپشتی بەرخۆدانمان دەکەن زۆر بە گرنگ دەبینین. هەڵوێستی یەکگرتنتان مۆڕاڵمان پێدەبەخشێت و سوپاستان دەکەین.

فەرماندەیی یەپەگە و یەپەژە بە ڕاگەیاندراوێک وەڵامی پەیامی شۆڕشگێڕانی میانماریان دایەوە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتیوانیان لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە.

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی یەپەگە و یەپەژە بەم شێوەیە:

"ئێمە بەو بڕوایەوە کە لە پێشەنگایەتی ئازادی ژنان، بە برایەتی و یەکڕیزی گەلان، دەکرێت کۆمەڵگەیەکی ئازاد بنیات بنرێت و جیهانێکی جوانتر دروست بکرێت، بەو ئیرادەیەوە ئێمە ئەم تێکۆشانە بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە ئەنجام دەدەین و بە خۆشحاڵی و ڕێزێکی بێکۆتایی سڵاوتان لێدەکەین.

پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە شارستانیەتی دیموکراتیک و ڕێکخستن و خۆبەڕێوەبردنمان کە لەسەر بنەمای ئیرادە و نوێنەرایەتی هاوبەشی ڕەگەزەکانە و دوور لە ئامرازەکانی دەسەڵات وەک دەوڵەتە، لەسەر بنەمای مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، خاون هێزی چارەسەری هەموو کێشەکانی ئازادی سەدەی ٢١ـە و دەبێتە وڵام. ئەم ڕوانگەیە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ، مرۆڤ و سروشت، ژن و پیاو وەک کێشەیەک لەبەر چاوی دەگرێت و هێزی چارەسەری بەکار دێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە، بە تێگەیشتنی یەکسانی و هاوسەنگی لە سروشتدا، حەقیقەتی ئازادی ژن و پیاو هەموو سیاسەتە فاشیستی-دەوڵەت پەرەست-دیکتاتۆر و ڕەگەزپەرەست بێکاریگەر دەکات و لێی تێپەڕدەبێت و وەک چارەسەری گەلان جیهان دەگۆڕێت بۆ دۆخێکی گونجاو بۆ ژیان کردن. تێکۆشانی ئێمە پشت بەو پرەنسیپانە دەبەستێت.

لەسەر ئەم بنەمایە مانای تێکۆشانی هاوبەشمان لەگەڵ ئێوە لە هەموو شتێک گرنگترە. بەهۆی تێکۆشینی بەنرخی ئێمەوە دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی ناڕەوا لە دژی ئێمە ئەنجام دەدات و وڵاتانی جیهان هەموو ئەو هێرشانە لەبەرچاو ناگرن. بەو هۆیەوە ئێمە بە توندی سیاسەتی زلهێزە هەژمونخوازەکان کە دەوڵەتی تورک وەک دارێک لە دژی ئێمە بەکاردەهێنن ڕەتدەکەینەوە. ئێمە پەیامەکەتان کە هاوبەشی ئازارەکانمانە و پشتگیری لە بەرخۆدانمان دەکات بەرز دەنرخێنین. هەڵوێستی یەکگرتنی ئێوە ورەمان پێدەبەخشێت و سوپاستان دەکەین.

ئەو قەیرانەی کە سیستەمی دەوڵەت پارێز-دەسەڵاتداری کەتێیدا دەژی، ڕۆژانە کێشەکان گەورەتر دەکات. هەمان دەسەڵاتداران به شێوەیەکی فاشیستی و دڕندانه هێرش دەکەن، بۆ ئەوەی گەل بەهاری ئازادی له و دۆخه ئاڵۆزە پەرە پێ نەدات. بە شێوەیەکی فاشیستی و دڕندانە هێرش دەکەن. لەم واقیعەدا دژ بە گەل و ژنان، و کەمینەکان و شوناسە کولتوورییەکان، هەم لە بواری سەربازی ولە بواری ئایدیۆلۆژی-سیاسی-کۆمەڵایەتیدا، هێرشی کۆمەڵکوژی وداگیرکاریی ئەنجام دەدەن و بەم شێوەیەش هەوڵدەدەن پێش بە تێکۆشانی ئازادی بگرن. هەر بەم بۆنەوە، خاکی گەلانی داگیرکراو دوبارە دەکەنە هەرێمی شەڕ. بەم شێوەیە هەم گەشەکردنی دیموکراتیک ئاستەنگ دەکەن و هەم ئەم بوارانە وەک ئامرازێکی سازان بۆ دەوڵەتە باڵادەستەکان لەپێناو ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان بەکار دەهێنن. شکۆمەندی تێکۆشانی ئازادی کە ماوەی ٥٠ ساڵە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژائاوا بە پێشەنگی ژنان، شۆڕشی دێموکراتیکی گەلان دەرفەتی پێناسەکردنی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو بەدەستهێناوە. هێندەی تێکۆشانی ئێمە کە لە دژی داعش بەڕێوەچوو، ئێمە ناکۆکی  نەتەوەپەرەستی گەلانی هەرێمەکە کە بووە هۆی شەڕی ناوخۆ ڕاگرت. بەم شێوەیە ئێمە پێکەوە ژیانی گەلانمان هەڵبژاردووە، کە بە 'نەتەوەی دیموکراتیک' پێناسەی دەکەین، هەنگاوەکانی جێگیرکردنی ئەم مۆدێلە نێردراوە. هێزی هەژمونی سەرمایەداری و دەوڵەتە هەرێمیەکان، کە دژایەتی شۆڕشەکەمانن، بێ وەستان هێرشی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن. بەهۆی ڕێبازی ئایدیۆلۆژی و مۆدێلی ئێمەوە کە توانای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی هەیە، سەرجەم هێزە هەژموونەکانی ترساند، هەروەها بەهۆی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی، لە پێش چاوی هەموو جیهاندا ڕووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە دەبینەوە.

ئێوەش وەکوو گەلی میانمار ناسنامە و کولتووری زۆرتان هەیە، هەروەها زۆر دینامیکی دیموکراسی بەهێزتان هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بە شێوەکانی جونتای فاشیست، سەربازی هەوڵی کۆنترۆڵکردن و چەوساندنەوەتان دەدرێت. چونکە ئێوە خاوەن تێگەیشتنی شۆڕشگێڕانەن، چونکە دەرفەتت هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئازادی و دیموکراسی لە سەرانسەری هەرێمەکە و جیهاندا، بەم شێوازە هێرشکردنانە هەوڵ دەدەن پێشتان بگرن. ئێمە بە وردی تێکۆشانتان دەبینین. لە بەرامبەر ستەم و شەڕی گڵاو و هێرشی ناڕەوا لەلایەن ئیدارەی جونتای فاشیستەوە دژی گەلەکەتان، بۆیە بێدەنگی جیهانی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا شەرمەزار دەکەین. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا دەتوانن بە شێوازی 'خۆ پاراستن' بەرگری لە خۆتان بکەن، بە خێرایی خۆتان ڕێکبخەن و خاونداری لەماڤی پاراستنی خۆتان بکەن.و بەهۆی کەمی دەرفەتەکان، ئێمە پێشوازی لە هەڵوێستی فیداکارانەتان دەکەین. ناسنامەی فرەنەتەوەیی و دەوڵەمەندی ئێوە کە ئەم ڕاستییەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، دەبێتە نموونەی یەکگرتوویی گەلان بۆ ئازادی بۆ هەموو هەرێمەکە و جیهان. بۆخۆی کۆمەڵگاکەتان تایبەتمەندییەکی بەهێزی هەیە لەم بوارەدا. بە تایبەت لەگەڵ ڕێبازی 'نەتەوەی دیموکراتیک' هەم دەتوانن خاوەنی ناسنامەی خۆتان بن، وهەم خۆتان وەک کۆبوونەوەی هاوبەش پێناسە بکەن. بەم تێگەیشتنەوە و بەهێزی ئازادیخوازی، بە تێکۆشانێکی بەرزەوە دژی سیاسەتەکانی هێزە هەژموونخوازەکان و ئیدارەی جونتای فاشیست بوەستنەوە.

ئێمە ئازادی ژن وەک جەوهەری کۆمەڵگا پێناسە دەکەین. بەم مانایە بە شێوەیەکی ستراتیژی نزیک دەبینەوە. ئێمە وەک یەپەگە-یەپەژە سوپایەکمان هەیە کە لەسەر ئەم بنەمایە بنیات نراوە. لە پەیامەکەتاندا سەرنجتان ڕاکێشاوە بۆ گرنگی ڕێکخستنی ژنان لە سوپادا، هەروەها لە تێکۆشانی ئێوەدا هێزی ژنان بەشدارییەکی گرنگی هەیە، ئەمە بۆ ئێمە زۆر بەنرخە. ئێمە پێمان وایە کە ئازادی ژن دەتوانێت کۆمەڵگا ئازاد بکات ئەوەندەی ناکۆکی جێندەری چارەسەر دەکات، لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەڤاڵانی ژن دەکەین. ئێمە دڵنیاین کە ئەو تێکۆشانەی لەسەر بنەمای ڕێگای ئازادی ژنان دامەزراون، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون و هێزی ڕزگاری کۆمەڵگایان هەیە. ڕێکخستن و فەلسەفەی ژنی ئازاد نوێنەری ویژدان، بەرخۆدانی و ئیرادەی کۆمەڵگا دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە دڵنیاین کە ئێوەش بە سەرکەوتوویی ژیانێکی شکۆمەندانە لە دۆزی ڕەوای خۆتاندا بنیات دەنێن.

بەم هەست و بیرکردنەوانەوە، ئێمە بەرخۆدانی ئێوەش دەبینین و هێندەی یەکگرتنمان لەگەڵ ئێوە، دەتوانین پشتیوانی و هاوکاری پێویست پێشکەش بکەین لەو بوارانەی ئێوە بە پێویستی دەزانن. ئێمە وەک هێزی پاراستنی، بە ستراتیجی 'شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی' هێزی تێکۆشینی گەل ڕێکخستن دەکەین، بە شارەزایی تاکتیکی بە هەموو شێوەیەک تەکنیکی دوژمن پووچ دەکەینەوە، لە بنەڕەتدا بە باوەڕمان بە ئازادی، بەئیرادەیەکی بەهێز تا کۆتایی شەڕ دەکەین و بە هیچ شێوەیەک پاشەکشەناکەین و نرخەکانی ئازادیی کە پێکەوە نوێنەرایەتی دەکەین دەپارێزین. بۆئەوەی ئەم شۆڕشە بکرێتە شۆڕشێکی هەرێمی و جیهانی، تا کۆتایی تێکۆشان دەکەین و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین. بە شانازی و ئیرادەوە سڵاوتان لێدەکەین و باوەڕمان وایە ڕژێمی جونتا و هەر سیستەمێکی دیکتاتۆری لەناو دەبەن. لە تێکۆشانتان هیوای سەرکەوتن دەخوازین و ڕێزی خۆمانتان پێشکەش دەکەین."