عەفرینیەکان لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا

هاوڵاتیانی عەفرین بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی گەورەیان ئەنجامدا.

بە سەدان هاوڵاتی عەفرین بە دروشمی ' بە رۆحی هەنگاوی ١٥ی ئاب، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین' بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی جەماوریان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پانکارتی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' ، 'بێدەنگی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار دەکەین' و ' لە بەرانبەر رێبەری مرۆڤایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان کوا دیموکراسی و مرۆڤایەتی؟ ' بەرز کرانەوە و بێوەستان دروشم بۆ بەرخۆدانی ئیمڕالی و بەرخۆدانی سەردەم وترانەوە.

رێپێوانەکە لە بەردەم پارتی رێبەرتی لە گوندی تەل سۆسنۆی شەهبا وەستا و بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی خولەکێک رێزگیرا.

'بە ئازادی رێبەر ئاپۆ هەموو کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەبن'

زەلوخ بەکر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین قسەی کرد و بێدەنگی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای لەبەرانبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

بەکر رایگەیاند کە ئامانجی گۆشەگیری لەناوبردنی هزر و فەلسەفەی ئۆجالانە و وتی، "هەموو دەوڵەتانی جیهان دەزانن کە بە ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ هەموو کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەبن."

چالاکی بە دروشمی پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی سەردەم کۆتایی هات.

ف.ق