گەنجانی عەرەب لە ڕەقە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی عەرەب لە شاری ڕەقە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، ڕێپێوانیان کرد و داوایان لە گەنجان کرد کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
گەنجانی عەرەب لە شاری ڕەقە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، ڕێپێوانیان کرد و داوایان لە گەنجان کرد کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی ١٧ گەریلای بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان، گەلی کورد و دۆستانیان لە هەموو شوێنێک ڕژانە سەر شەقامەکان و یەکێک لەو شوێنانە، کە چالاکیی لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تیادا ئەنجامدرا شاری ڕەقە بوو.
گەنجانی عەرەب بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ڕەقە ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانێکیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەکانی گەریلا، ئەنجامدا.
ڕێپێوانی گەنجان لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەفەوە دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی سعات بەردەوام بوو. لەوێ بوشرا ئەحمەد ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ وتەیەکی پێشکەشکرد.
ئەحمەد بە شێوەیەکی سەرەکی ئیدانەی هێرش و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلاکان کرد و ڕەخنەی لە بێدەنگیی جیهان و ڕای گشتی نێونەتەویی گرت.
ئەحمەد، وتیشی: ئێمە گەنجان بە دڵنیاییەوە بەڵێن و پەیمانی گەیشتن بە سەرکەوتن بۆ ئامانج و خەونی شەهیدان درێژە پێدەدەین و ئەوە ئەرکی سەرشانمانە و ئەو ئەرکە جێەجێ دەکەین.
ژ.ت