گوندی خەدراویی زرگان تۆپباران دەکرێت

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ گوندی خەدراویی زرگانی تۆپباران دەکات.

هێرشی داگیرکاری

سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ بۆردوومانێکی سەختی گوندی خەدراویی سەر بە شاری زرگانی کانتۆنی جزیرە دەکات.

پەیوەست بە زیانی تۆپبارانەکەوە زنیاری بەردەست نیە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورک و چەتەکانی بە تۆپهاوێژ بۆردوومانی دەورووبەری بەنداوی تشرینیان کرد.