"حکومەتی سوریا بەرپرسیاری ئاڵۆزییەکانە"

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، حکومەتی سوریا لە ئاڵۆزییەکانی قامیشلۆ و حەسەکە بەرپرسیارە.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ئاڵۆزییەکان و رووداوەکانی حەسەکە و قامیشلۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە:

"چەکدارانی دیفاع وەتەنی درێژە بە پرۆژەکەیان بۆ بڵاوکردنەوەى فیتنە لەناو پێکهاتەکانی گەل دا دەدەن. بە تایبەتیش ماوەیەک لەو پێش خاڵی پشکنینی ئاسایشی ئێمەیان لە شاری قامیشلۆ کردبووە ئامانج و ئەمڕۆش خاڵی ئێمەیان لە حەسەکە کردە ئامانج و بە پشتیوانی لایەنە دەرەکییەکان درۆ و فیتنە دروست دەکەن.

ئێمە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی هەموو گەلی سوریا بەجێدەهێنین. ئێمە حکومەتی سوریا بە بەرپرسیاری ئەو ئاڵۆزی و بشێوەییانە لە حەسەکە و قامیشلۆ دەزانین. لە بەرامبەر هەر مەترسیی و فیتنەیەکەدا، کە برایەتی و یەکگرتوویی نیشتمانی لە ناوچەکانماندا بکاتە ئامانج، ئێمە مافی بەرگریی رەوا بەکار دەهێنین".

ژ.ت