هەنگاوی ١٥ی ئاب لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە خرۆشەوە پیرۆز کرا
٤٠ـەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئاب لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە خرۆشەوە پیرۆز کرا.
٤٠ـەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئاب لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە خرۆشەوە پیرۆز کرا.
بە بۆنەی ٤٠ـەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئاب لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرا.
ڕەقە
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنجی ڕەقە بە دروشمی "بە ڕۆحی ١٥ی ئابەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" بە بەشداریی گەلی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، یەکێتی ژنانی گەنج، ئەنجومەن و پارتی سوریای پاشەڕۆژ چالاکیان بەڕێوەبرد.
لە چالاکییەدا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە، فەیرۆز خەلیل قسەی کرد و وتی: "هەنگاوی ١٥ی ئاب هەنگاوی ڕزگاری گەلانی بندەست، بە تایبەت گەلی کوردە، بۆیە دوژمن ناتوانێت ئازادی و ناسنامەمان بچەوسێنێتەوە و ئیرادەمان بشکێنی چونکە شۆڕشی هەنگاوەکەمان درێژەی هەیە."
هەروەها گرووپی شەهید ئاڤێستا شانۆیەکیان سەبارەت بە ترسی داگیرکەری تورک لە هێز و فیداکارییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پێشکەش کرد.
حەسەکە
لە شاری حەسەکە لە پارکی سەردم بەهەمان مەبەست ئاهەنگێک بە بەشداریی دانیشتوانی حەسەکە و شەدادێ و هۆڵ بەڕێوەچوو، شەڕڤان زیلان، ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لەسەر جەژنی ژیانەوە قسەی کرد.
پاشان گروپە هونەریەکان، گروپی ئاوازی شەهید زەلال، گروپی شەهید هۆگر. هەروەها فەرهاد مەردە هەڵبەستوان و شاعێر بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
کۆبانێ
لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی شاری کۆبانێ، بە بەشداری جەماوەری دانیشتوانی شار و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، جەژنی هەنگاوی ١٥ی ئاب پیرۆز کرد.
سەرەتا بەڕێوبەری بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، هیلال عەلی ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ دوژمن نەیتوانی بە فڕۆکە و تۆپ و تانک و چەکی کیمیاوی ئەم تێکۆشانە بکوژێنێتەوە.
هەروەها سارا خەلیل بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەنگاوی ١٥ی ئاب سەرەتای شۆڕشێک بوو کە ئەمڕۆ بوو بە هیوای گەلانی ستەملێکراوی جیهان و وتی: وەرن با ئەم شۆڕشە بکەینە شۆڕشێکی نەتەوەیی."
پاشان پەیامی فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان سەبارەت بە چالاکیی ١٥ی ئاب پێشکەش کرا.
هەروەها بەهەمان مەبەست و بە پێشەنگایەتی گەنجانی شۆڕشگێڕ وژنانی گەنج ١٥ی ئاب لە شارەکانی قامیشلۆ، دربێسیە، تل تەمەر و زرگان، تربەسپی، چلاخا، دێرک، کۆبانێ و شەهبا بە بەشداری جەماوەری چین و توێژەکان، شانوگەران، گرووپە هونەرییەکان ئاواز و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد و گەلانی بندەست پێرۆز کرا.