ڕاگەیاندراوی هەپەگە - شەهیدان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) لە ڕاگەیاندراوێکدا شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە ئەنجامی هێرشی سوپایی تورکدا پێکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:
"بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان ڕۆژریا، باگەر، دیرەن و ڕێبەر دەکەینەوە کە لە ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ لە زاپ شەهید بوون.
هاوڕێیانی هێژامان لەو قۆناغەدا کە دەوڵەتی تورک بە دژواری درێژەی بە هێرشە تەسفییەکارییەکانی لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و چەوساندنەوەی گەلەکەمان دەدا، بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوون، بوونە بڕیارداری شکستنەخواردوویی میلیتانیی ئاپۆیی هەڵگری ڕوحی ئازادی. هاوڕێیانمان کە لەبەرەی جیاوازدا بۆ هەمان ئامانج بەرخۆدانیان کرد و ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێگەیاند، بەوپەڕی هەستارییەوە نزیکی ئەرک و بەرپرسیارێتی تەڤگەرمان بوونەوە. بە هاوڕێیەتی بەهێز، سادەبوون لە شێوازی ژیانیی ئاپۆییدا و جەختکردنەوە لە گورزدان لە دووژمن ناوی خۆیان لەمێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە.
هاوڕێیانمان بەشداربوونی فیداییەیان وەک کلیلی سەرکەوتنی تێکۆشان بینیی و لە نێو سەختترین هەلومەرجەکانیشدا سازشییان لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان نەکرد. بە خۆتەرخانکردنێک بەوەی دڵسۆزبوون بە گەلەکەمان، ئازادی و شەهیدان لە هەموو شتێک گرنگترە، بەرخۆدانیان کرد و لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا داستانی لە بیرنەکراوەیان نووسییەوە. ڕایدەگەیەنین شایستەی یاد کردنەوەی هاوڕێیانی فیدایی ئاپۆییمان ببین و لەبەرانبەر یاد کردنەوەیاندا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپاریزی کوردستانمان دەکەین و بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئامانجی شەهیدانمان پێکبهێنین و تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
زانیارییەکان لەسەر هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕۆژەیا سیندا
ناو و پاشناو: نارین تەمیزەر
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: غەزاڵ - شوکروو
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.
***

ناسناو: باگۆک
ناو و پاشناو: ڕەمەزان توگووچ
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: گولسوم - عەبدولڕەحمان
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.
***

ناسناو: دیرەن
ناو و پاشناو: ڕەحمی تووناچ
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: سافییە - فەرهاد
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.
***

ناسناو: ڕێبەر جیلۆ
ناو و پاشناو: بایرام یورگون
شوێنی لە دایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: بەسنا - سدیق
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.
***