هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر منبج تێکشکێنرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەوی سێشەممەدا بۆ سەر منبج تێکشکێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەوی سێشەممە هێرشیان کردە سەر منبج، بەڵام هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانەوە بەرەنگاریی کرا و تێکشکا.

هاوکات راگەیاندرا، دەوڵەتی تورک لە بارەگای خۆی لە قرتا بە تۆپ هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی هۆشەری و جاتێ لە باکووری منبج.

ژ.ت