هەرەئە گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاند: ٢٠ چەتە و ٣ سەربازی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند. چەندین چالاکیان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٢٠ چەتە و ٣ سەربازی تورک کوژراون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) دەربارەی دوایین چالاکییان دژی چەتەکان و سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوکەدا، هێزەکانى ڕزگاری عەفرین بڵاویکردەوە، لە١٩ی ئەم مانگە و ١٧ی مانگی ڕابردوو هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چەند چالاکییەکیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان ئەنجام داوە، کە بەم جۆرە بووە.

لە١٧ی تشرینی یەکەم هێزەکانى ڕزگاری عەفرین، لە چالاکییەکدا لە ناوچەى مەرێ چەتەیەکیان کووشتووە.

لە ١٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی باب هێزەکانى ڕزگاری دوو چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ چەتەیان کوشتووە و چەتەیەکیش بریندار بوو.

لە ١٩ی تشرینی یەکەم لە چالاکییەکى دیکەدا لە ناوچەى باب لەلایەن هێزەکانى ڕزگاری عەفرینەوە، چەتەیەک کوژرا و دوو چەتەى دیکەش بریندار بوون.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی چالاکییەک لەدژی بارەگایەکى سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری شەرا داگیرکەرێک کوژرا و سێ دیکەش بریندار بوون.

هەر لە ٢٠ مانگ لە سنووری باب لە چالاکییەکی تایبەتدا چەتەیەک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون، هەر لە هەمان ڕۆژ و لە چالاکییەکى دیکەدا لە سنووری مەرێ چەتەیەکى دیکە کوژرا.

لە چالایەکیی دیکەى هێزەکانى ڕزگاری عەفریندا لە سنووری شەرا لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەری تورک سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.

لە ٣٠ و ٣١ تشرینی یەکەم لە دوو چالاکییەکدا لە سنووری باب دوو چەتە لەلایەن هێزەکانى ڕزگاری عەفرینەوە کوژرا.

هەروەها لە ١ی تشرینی دووەم لە سنووری باب چەتەیەکی دیکە بە دەستى هێزەکانى ڕزگاری عەفرین کوژرا، لە٦ی تشرینی دووەم لە چالاکییەکادا لە شەرا سەربازێکی داگیرکەری تورک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەر لە درێژەی چالاکییەکانی هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە ١٠ی تشرینی دووەم سێ سەربازی داگیرکەری تورک بریندار بوون.

لە ١٧ی تشرینی دووەم لە سنووری مەرێ چەتەیەک کوژرا و لە ١٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی عەفرین لە چالاکییەکى تایبەتدا پێنج چەتە کوژران و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.

لە کۆتا چالاکیشدا کە لە ١٩ی تشرینی دووەم ئەنجامیان داوا هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە ناوچەی شێراوە چوار چەتە کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.