جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ ماڵپەڕی پارێزگای ئیدیر-یان هاک کرد

لە چالاکییەکەی ئەلیکترۆنییدا جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای ئیدیریان تێکشاند و بە تەواوەتی هاکیان کرد.

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ لە دژی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکاریییەکانی دەوڵەتی تورک، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. جەنگاوەران دوێنێ ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای ئیدریان هاک کرد.

ماڵپەڕەکە ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لەژێر کۆنترۆڵی جەنگاوەراندا بوو.

جەنگاوەران لەسەر ڕووپەڕی ماڵپەڕەکە وێنەیەکی لێکدراوەی ڕێبەر ئاپۆ و شێخ سەعیدی پیرانیان دانا.