خەڵکی دێرەزۆر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا

خەڵکی دێرەزۆر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

خەڵکی دێرەزۆر لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد'، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم مەجلیسی هەرێمی ڕۆژائاوا لە شارۆچکەی کەسرا دەستی پێکرد. خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، لەوانەش ئەنجومەنی ژنانی زینوبیا و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.

لەو ڕێپێوانەدا کە تا چوارڕێیانی دەلەی شارۆچکەکە بەردەوام بوو، پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و پانکارتی " بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، جەنگی ئازادی سەربخەن" هەڵکرا. لە چالاکییەکەدا دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی ڕێبەرایەتی" بەرزکرایەوە.

لەو بەیاننامەیەدا کە لە لایەن یەکێک لە پیاوماقوڵانی عەشیرەتی ئێل ئیگەدات زیاب ئەلجەلات خوێندرایەوە، داوای گەورە کردنی تیکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی کرا.

لە بەیاننامەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یکێتی ژنانی گەنج کە لەلایەن عەلی ئەلئەحمەد خوێندرایەوە، دەستنیشان کرا کە ئەوان وەک گەنجان سوورن لە بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەریان.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.