خەڵکی کۆبانێ سەردانی گوندی ئەلپەلوریان کرد و بە کردنەوەی پێشانگایەک ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد

دانیشتوانی کۆبانێ بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە نێو شەقامەکان و بە ئۆتۆمبێڵ لە کۆڵانەکان گەڕان و دواتر روویان کردە گوندی ئەلپەلور و پێشانگای وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرایەوە.

بە بەشداری دانیشتوانێکی زۆری کۆبانێ، ڕێکخستن و دەزگا مەدەنیەکان، جەماوەر بە بۆنەی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە نێو شەقامەکان و بە کاروانێکی ئۆتۆمبێڵ لە کۆڵانەکانی کۆبانێ گەڕان. دواتر روویان کردە گوندی ئەلپەلور کە وەک گوندی ڕێبەرتی دەناسرێت. لەوێ پێشانگایەکی وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە پێشەنگایەتی کۆنگرا ستار کرایەوە.

بەر لە مەراسیمی پێشانگاکە، ڕێز لە شەهیدانی ئازادی گیرا.

دواتر لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار مەجیدە حەسون قسەی کرد و وتی، " لە سەرەتادا بەخێرهاتنی هەمووان دەکەم. بە بۆنەی هاتنی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و لە چوارچێوەی هەنگاوی ' کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە' دا بەم بەرخۆدان و سەرکەوتنە دەگەینە ڕۆژانی مێژوویی."

مەجیدە حەسون رایگەیاند، ڕێبەر ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریەکی سەختدایە و وتی، " دوژمن رۆژ بە رۆژ گۆشەگیری سەر ڕێبەرتی زیاد دەکات، لەدژی سیاسەتی فاشیست، گەلی ڕێبەر ئاپۆ لێرە کۆبوتەوە و گەل داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات."

'کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات'

مەجیدە حەسون ئاماژەی بەوەکرد کە چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات، لەبەرئەوەش پێویستە ئێمە هەموومان هەستینە سەر پێ و تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەیی ئازاد نەبێت، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵنەگرین."

ناوبراو لە کۆتاییدا ٤ی نیسانی لە هەموو کوردان لە چوار پارچەی کوردستان پیرۆز کرد.

دواتر دانیشوانی کۆبانێ روویان کردە نێو پیشبڕکێی وێنەکان لە پێشانگاکە.

جەماوەر پێشوازیەکی گەرمیان لە پێشانگاکە کرد.

ف.ق