خەڵکی مەنبەج گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد: سی. پی. تی. بەرپرسیارە
خەڵکی مەنبەج بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
خەڵکی مەنبەج بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج و گوندەوارەکانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
هاوشان لەگەڵ خەڵکی شارەکە، زۆرێک لە ڕێکخراو و دامەزراوە و کەسێتییەکان بەشداربوون. لە ڕێپێوانەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی ڕێبەرێتی، ئازادی گەلانە" و "کات، کاتی ئازادییە" و "نا بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرانەوە.
لە چوارڕیانی مەسەب ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، پاش ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هیند داغستانی، پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلانی هەرێمەکەی شەرمەزارکرد.
هیند ئاماژەی کرد بە هەوڵە جیهانییەکان و هەڵمەتە جیهانییەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەک دەسکەوتێکی مەزن بۆ بەهێزکردنی دۆزی ئازادی گەلان و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەقەڵەمیدا. هەروەها کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی. پی. تی.) و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وەک بەرپرس لە پێشێلکارییەکانی ئیمراڵی دەستنیشانکران.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج، مەحمود ئەلعەبدۆ، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری و گوتی: "لەچوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی خەبات دەکەین. چونکە ئەو ڕێبەری ئاشتییە، ژێردەستەکان دەپارێزێت و بۆ ئازادی ئەوان تێدەکۆشێت".
گردبوونەوەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ئیمراڵی کۆتایی هات.