کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی میراتەکان

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چین و توێژە هەرێمیەکان لە کۆنفرانسێکدا بەرهەم، ڕێوڕەسم و نەریتی خۆیان نیشان دا.

چین و توێژەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان لە یەکەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کە بۆ پاراستنی میراتی مادی و غەێری مادی بوون و یەکگرتنی خۆیان لە خێمەی میراتیەکانی پێکهاتەی عەرەب، کورد، ئاشور و ئەرمەنییەکان دەربڕی، هەر گروپێک شێواز و وێنە و نەریتی خۆیان بە جەماوەری هۆڵەکە ناساند.

زانکۆی ئەل شەرق لە ٥ی تشرینی دووەمدا یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەژێر دروشمی "پاراستنی میراتی مادی و غەێری مادی" بۆ پاراستنی میرات ئەنجامدا.

٤ خێمە لە حەوشەی زانکۆی ئەل شەرق دانران، کە میراتی پێکهاتەکانی هەرێمەکە "عەرەب، کورد، ئاشووری، ئەرمەنی" نمایشکرا. جگە لەوەش بەشێک لە پێکهاتە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کورد، عەرەب، ئەرمەن و ئاشووری بەشدارییان لە یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەییدا کرد.

لە سەردەمی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی سوریا پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیانێکی زۆریان لە بەڵای شەڕەوە دیوە، هەروەها  ڕووبەڕووی لەناوبردنی کولتوور و نەریت و سەرکوتکردنی ناسنامە و کۆچکردنی زۆرەملێ لە ناوچەکانیانەوە بوونەوە.

 دوای ڕزگارکردنی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش، هەر قەوارەیەک دەتوانێت فەرهەنگ و تایبەتمەندی خۆی دەرببڕێت. کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ پاراستنی میرات و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان قەوارەکان بەڕێوەچوو.

دوای ڕزگارکردنی هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش، هەر قەومێک دەتوانێت کولتوور و تایبەتمەندی خۆی دەرببڕێت. کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی میرات و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە باسیان لە گرنگی چالاکییە کرد و ڕایدەگەێنن کە هەموو پێکهاتەکان پێکەوەن و یەکگرتوون.