مەجلیسی ناوچەی عامودا بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پلانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی گەلی ڕۆژئاوا بەردەوامە و هێزە نێودەوڵەتییەکانیش هاوبەشن لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکان.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەست نیشان کراوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی عامودا ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بووە و دوو هاوڵاتیش بریندارن.
مەجلیسی ناوچەکە لە ڕایگەیاندوەکەیدا ئاشکرای کردووە کە گەلی عامودا و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پشت شەڕڤانانی خۆیانن و داوای لە بیروڕای گشتی جیهان کرد لە پاڵ گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستن و پاڵپشتی ئیدارەی خۆسەر و گەلەکەی بکەن کە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆری کردووە.