لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەست بە ڕێپێوانیکی گەوەرە دەکرێت
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامشلۆ دەست بە ڕێپێوانێکی گەورە دەکەن کە ماوەی ٣ رۆژ ڕێپێوانەکە بەردەوام دەبێت.
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامشلۆ دەست بە ڕێپێوانێکی گەورە دەکەن کە ماوەی ٣ رۆژ ڕێپێوانەکە بەردەوام دەبێت.
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پشتیوانی لە هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' و پیرۆز کردنی ٤٥هەمین سالیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەست دەکەن بە ڕێپێوانێکی گەورە.
ڕێپێوانەکە لە قامشلۆ دەستپێدەکات، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە گردبوونەوەیەک لە شاری دێریک کۆتایی دێت.
ڕێپێوانەکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە بەردەم مەدینە شەبابی قامیشلۆ دەست پێدەکات.
چالاکوانان لە ناوچەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، چل ئاغا، ڕمێلان و گیرکێلەگ تێدەپەڕن.