لە بیابانی دەیرەزۆر ٢ سەرچەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ٢ سەرچەتەی داعشی دەستگیرکرد.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ٢ سەرچەتەی داعشی دەستگیرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ٢ سەرچەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.
قەسەدە ڕایدەگەیەنێت تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆل) پاش زانیاری و چاودێری و چەسپاندنی شوێنی خۆحەشاردانی چەتەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە شارۆچکەی غەشامی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر چەتەکانیان دەستگیرکردووە، ناوی دوو سەرچەتەکە کەریم ئەلنەهار و عەبدولکەریم ئەمیر ئەلکەریم ئەلنهارە و هەردووکیان خەڵکی غەشامن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، هەردوو سەرچەتەکە دەستیان هەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەکان دژی هێزەکان و خەڵکی سڤیل و کۆگاکانی سووتەمەنی.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە، لەگەڵ سەرقاڵبوون بە پاراستنی هەرێمەکە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەڵام هاوکات ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان دژی پاشماوەکانی داعش بەردەوام دەبێت.