لە دەرباسیە تەرمی بەرخۆدەرانی تشرین بەخاکسپێردرا

تەرمی مەزڵوم دەرباسیە و رۆژهات دەرباسیە کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، شەهیدبوون. لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤری دەرباسیە بەخاکسپێردرا.

شەهید ڕۆژهات عومەر و مەحمود ئەحمۆ

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی قەسەدە فەرهاد دەرباسیە (ڕۆژهات عومەر) و مەزڵوم دەرباسیە (مەحمود ئەحمۆ) کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤری دەرباسیە بەخاکسپێردرا.

سەدان دانیشتووی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری دەرباسیە، ئەندامانی دامەزراوە و ئەنجوومەنەکان و نوێنەری پارتە سیاسیەکان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دەرباسیە، محەمەد ئەل خەتیب قسەی کرد و تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی قەسەدە و یەکگرتنی پێکهاتەکان بۆ پاراستنی خاکەکەیان.

فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی عامودا، عومران ئۆرکێش ڕایگەیاند بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەبێتە خاڵی دەسپێک بۆ پێکهێنانی ئاشتی و دیموکراسی لە سوریا.

خاڵی شەهید ڕۆژهات، عاسم سینۆ،  مامی شەهید مەحمود حەمۆ، گابار حاج عەلی قسەیان کرد، بەڵێنیان دووپات کردەوە بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن، جەختکرایەوە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین گەلی هەرێمەکەی لە کۆمەڵکوژی بەدەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، ڕزگارکرد.

ناسنامەی هەردوو شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی هەردوو شەهید بە هەلهەلەی دایکان و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەژە، بەخاکسپێردرا.