لە دێرەزوور چەتەیەک کوژرا و یەکێکیتر دەستگیرکرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایانگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی دژە تیرۆر (هات) لە دێرەزوور، چەتەیەکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و یەکێکی دیکەش دەستگیرکراوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایانگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی دژە تیرۆر (هات) لە دێرەزوور، چەتەیەکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و یەکێکی دیکەش دەستگیرکراوە.
ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، زانیاری لەبارەی ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆر (هات) لە دێرەزوور بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ئۆپراسیۆنەدا چەتەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژراوە و چەتەیەکیش دەستگیرکراوە.
روونیشی کردووەتەوە، "دوای چالاکییەکانی گەڕان، چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی گروپەکانی رژێمی سوریا کە لە رێگەی کردنە ئامانجی موڵک و ماڵی گشتیی هەوڵیان دەدا سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە بشێوێنن، هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکانیان، پێکدادان روویدا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و یەکێکی دیکە دەستگیرکرا. هەروەها دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
ئەو چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیرا:
٣ کڵاشینکۆف
١ چەکی بڕنەو
١٢ مەخزەنی چەکەکان
٦ تەلەفونی موبایل
ئامێری پەیوەندی سورەیا
٤ رەخت
١٠٤ فیشەکی کڵاشینکۆف
٢ دەست جلوبەرگی سەربازی
٢ دەمانچەی و فیشەکەکانیان
٨ فیشەکی پی کە ئێس
٢٨ فیشەکی چەکی راو
ئەو ئۆپراسیۆنە وریایی هێزەکانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی خاکەکەمان و درێژەدانی ئۆپراسیۆنی ئەمنییەکان لەپێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەی چەتەکان و پاککردنەوەی ناوچەکان لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەک، پشتڕاست دەکاتەوە".
هـ . ب