لە عەفرین دوو هاوڵاتی مەدەنی رفێنران
لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دوو هاوڵاتی مەدەنی رفێنران.
لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دوو هاوڵاتی مەدەنی رفێنران.
بەپێی زانیاریەکان چەتەکانی ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی مۆسەکۆ و حەج خەلیلی ناوچەی راجۆی عەفرین دوو کەسیان رفاندووە.
باسی ئەوە دەکرێت کە چارەنووسی هەردوو کەسەکە نادیارە،
عەفرین و ناوچەکانی لە ئازاری ٢٠١٨ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە. بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لەنێوان ٢٩ی تەمووز و ٢٣ی ئابی ئەمساڵدا لە عەفرین لانیکەم ١٠١ کەس رفێنران کە ١٧ کەسیان ژن و ٣ کەسیان منداڵن.
ف.ق