لە گرێ سپی ٦ کەس کە سیاسەتی بە تۆرک کردنیان ڕەتکردەوە، دەستبەسەر کران

ڕگەیەندرا ٦ کەس کە لە دژی سیاسەتی بە تورک کردنی دەولەتی تورک و چەتەکانی وەستانەوە، دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە کانتۆنی گرێ سپی کە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدایە، ٦ کارمەند کە دژی ناونانی ناوەندە گشتییەکانی وەک قوتابخانە، شەقام و پارکەکان بە ناوی تورکی وەستانەوە، دەستبەسەر کران.

ڕاگەیەندرا کە ئەو چەتانەی بە ناوی "مەجلیسی خۆجێی گرێ سپی" کە داگیرکەری لە ناوچەکەدا بنیاتی ناوە هەلسۆکەوت دەکەن، کارمەندەکانیان لە کارەکانیان دەرکردووە و دەستبەسەریان کردوون.

تەنها ناوی ٣ لەو فەرمانبەرانە زانرا، ناوەکانیان بەم شێوەیەیە: ئەنەس ئەلدەخیل، محمد ڕویشید و مەنسور ئەلدەندەل.

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٥ مامۆستا کە خوێندنیان بە زمانی تورکی ڕەتکردەوە، لەلایەن چەتەکانەوە دەستگیرکران.