لە حەلەب بۆ ٣ شەهید خێوەتی سەرەخۆشی دانرا
خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی دوو گەریلا و شەڕڤانێکی قەسەدە کرد.
خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی دوو گەریلا و شەڕڤانێکی قەسەدە کرد.
ئەندامی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی حەلەب، خەڵکی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان، بەهارین دەرسیم و بیرهات جیلۆ و سەربەست حەلەب کرد. خێوەتی سەرەخۆشی لە گۆڕەپانی شەهیدانی لە شێخ مەقسوود دانرا.
گەریلاکانی هەپەگە بەهارین دەرسیم ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هەرێمی گارزان و بیرهات جیلۆ لە ئاداری ٢٠٢٣ لە زاپ شەهید بوون، هەروەها شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی قەسەدە، سەربەست حەلەب لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە ڕووداوێک شەهیدبوو.
لە مەراسیمەکەدا، باوی شەهید چەکدار عەفرین، گوتی: "وەک مناڵەکانمان تا مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین. بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و هەنگاو بۆ دواوە نانێین".
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ڕۆژین موسا، گوتی: "پێویستە بە هەنگاونان لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشین، چونکە ئەم فیکر و فەلسەفەیە تاکە ڕێگەی دەسکەوتنی ئازادییە".
پاشان بەشداربووان گوێبیستی دەنگی شەهیدان، بەهارین دەرسیم و شەهید بیرهات جیلۆ بوون.