لە حەلەب بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێک لە حەلەب ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێک لە حەلەب ئەنجامدرا.
مەجلیسی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەشداربوون. سەرەتا لەبەردەم هۆڵی ٨ ی ئادار بەشداران کۆبوونەوە و لە ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوودەوە بەرەو گۆڕەپانی شەهیدان لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکەکە ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لەوێدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ڕوشین موسا قسەی کرد و گوتی، پێویستە تێکۆشان مەزنتر بکرێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، دەلال ئەحمەد، گوتی: "بەڵێن دەدەین لەسەر رێگەی شەهیدان تێکۆشان مەزن بکەین و ئامانجەکەیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بهێنین و سوریایەکی فرەڕەنگ و نامەرکەزی بەدەست بهێنین".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.